سەرچاوە..pukmedia
رۆژنامه‌ی (كابیتاڵ پرێس)ی ئه‌مریكا بڵاویكرده‌وه كه غاری وادیل-ی ته‌مه‌ن 50 ساڵان له‌دوای هێرشه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ری ساڵی 2001ه‌وه بۆ سه‌ر ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ریش و سمێڵی نه‌تاشیووه كه ئه‌مه‌ش به‌ڵێنێك بووه به‌خۆیداوه كه تا سه‌رۆكی رێكخراوی قاعیده ده‌ستگیرنه‌كرێت ریشی نه‌تاشێت.وادیل كه پیشه‌كه‌ی مامۆستای زانسته له واشنتۆن زۆربه‌ی كات خه‌مبار بووه به‌وه‌ی كه به‌و ریشه‌وه شێوه‌ی له سه‌رۆكی رێكخراوی تیرۆریستی ئه‌لقاعیده چووه، به‌ڵام ئه‌م خه‌مه‌ی له پاش سێ هه‌زارو 450 رۆژ رهوییهوهو په‌یوه‌ندی به‌هاوڕێ و دۆسته‌كانییه‌وه كرده‌وه له‌پاش راگه‌یاندنی هه‌واڵی كوشتنی ئوسامه بن لادن.
وایدل به رۆژنامه‌كه‌ی راگه‌یاندووه: كه گوێم لێ‌بوو سه‌رۆك ئۆباما كوشتنی بن لادنی راگه‌یاند فرمێسكی خۆشی بۆ ماوه‌ی پێنج خولهك روخساری گرتم و گریام، تا ئه‌وكاته‌ی باری ده‌رونیم ئاسایی بوویه‌وه، هه‌روه‌ها زۆر له‌هاوڕێ و خزمانم په‌یوه‌ندییان پێوه‌كردم و رێگه‌ی ماڵه‌كه‌میان گرته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی له‌ساتێكی مێژوویدا یه‌كتر ببینین، پاش گه‌یشتنیان خۆم گه‌یانده حه‌مام و پێداویشتییهكانی ریشتاشینم له‌گه‌ڵ خۆم برد‌و ریشم تاشی.
ناوبراو راشیگه‌یاند: هاوسه‌ره‌كه‌م دونیتا دڵخۆشی خۆی ده‌ربڕی و پێی راگه‌یاندم كه 10 ساڵ گه‌ڕاویته‌ته‌وه بۆ دواوه، به‌ڕاستی به‌نسبه‌ت من و خێزانه‌كه‌مه‌وه ساته‌وه‌ختێكی دڵخۆشكه‌ر بوو، هه‌روه‌ها لهخوێندنگاكهی وایل له‌لایه‌ن خوێندكارانه‌وه ئاهه‌نگێكیان بۆ سازكردوو دڵخۆشی خۆیان به‌رامبه‌ر بهڕیشتاشینی مامۆستاكه‌یان ده‌ربڕی و رایانگه‌یاند كه 10 ساڵه مامۆشتاكهیان روخساری به‌و شێوه‌یه بووه‌و كاتێك بینویانه پێی پێكهنیوون.
وادیل ساڵی 2003 به رۆژنامه‌یه‌كی ناوخۆی ئه‌و وڵاته‌ی راگه‌یاند بوو كه ریش و سمێڵم ناتاشم تا ئه‌وكاته‌ی بن لادن ده‌كوژرێت، كاتێك كه مردیشم ئه‌وا ریشم بتاشن، ده‌نا تا له‌ژیاندابم ئه‌كاره ناكه‌م.
No comments:
Post a Comment