گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێ‌سنور:دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕاگه‌یاندن بۆ سه‌ركوتكردنه
14/5/2011
بۆ ڕای گشتی
بۆ میدیای ئه‌هلی
بۆکنسوڵخانەی وڵاتان لەهەولێر
بۆ ڕای گشتی
بۆ میدیای ئه‌هلی
بۆکنسوڵخانەی وڵاتان لەهەولێر
ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه له‌شاری هه‌ولێر زانیاری ئه‌وه‌مان پێده‌گات، كه به‌پاساوی ڕێكخستنی كاری ڕاگه‌یاندن ئه‌نجومه‌نی باڵای ڕاگه‌یاندن داده‌مه‌زرێت. ئه‌مه‌ش له‌ژێر فشاری پارته ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی كوردستانه ئه‌م ئه‌نجومه‌نه له‌كاتێكدایه كه سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان تائێستا نه‌بووه‌ته ئه‌و لانه‌یه كه‌سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسان له‌خۆبگرێت.
ئه‌م هه‌وڵه‌ش ئێستا نیگه‌رانی لای سه‌ندیكا دروستكردووه، چونكه به‌دروستكردنی ئه‌نجومه‌نێكی له‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت میدیای ئه‌هلی سه‌ركوت بكه‌ن و شه‌رعیه‌ت به‌بێده‌نگ كردن و داخستنی میدیای ئه‌هلی بده‌ن ئه‌مه‌ش لای ئێمه وه‌كو گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان زۆر به‌توندی ڕه‌تده‌كرێته‌وه و داواش له‌ئه‌ندام و دۆست و لایه‌نگرانمان ده‌كه‌ین كه وشیاربن له‌م هه‌وڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه‌ئامانجی سه‌ره‌كی سه‌ركوتكردنی ڕاگه‌یاندنه نه‌ك دانانی به‌رنامه، چونكه به‌بڕوای ئێمه ئه‌م یاسایه‌ی له‌په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندكرا و له‌لایه‌ن سه‌رۆكی هه‌رێمیشه‌وه ئیمزای له‌سه‌ر كرا تائێستا یه‌ك بڕگه‌ی له‌لایه‌ن دادگاوه لێجێبه‌جێنه‌كراوه. به‌ڵكو تائه‌م چركه‌ساته‌ش سوود له‌یاساكانی سه‌رده‌می به‌عس وه‌رده‌گیرێت بۆ سه‌ركوتكردنی ڕاگه‌یاندن له‌به‌رئه‌وه جارێكی تر ووشیاری ده‌ده‌ین به‌كونسوڵی ووڵاتان له‌هه‌ولێر ڕۆڵی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان بگێڕن و به‌هۆی بازرگانی كردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی هه‌ولێر و ڕێگه‌دان به‌كۆمپانیاكانیان كاری نایاسایی و دوور له‌بنه‌ماكانی ئازادی و ڕێزگرتن له‌مافی مرۆڤیان بۆ په‌سه‌ند نه‌كه‌ن، چونكه به‌شداربوونی ئێوه له‌م جۆره كۆنگره و كۆنفرانسانه‌دا شه‌رعیه‌تدانه به‌كاری ناڕه‌وای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته له‌كۆتاییدا جارێكی تر داوا له‌میدیای ئه‌هلی و كه‌ناڵه‌كانی (كه‌ی ئێن ئێن و په‌یام و ئێن ئاڕ تی و سپێده و هاوڵاتی و ئاوێنه و لڤین و ستانده‌ر و ته‌واوی ڕاگه‌یاندنه‌كانی تر) ده‌كه‌ین به‌شێوه‌ی چڕ‌وپڕ هه‌وڵبده‌ن بۆ ووشیاركردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنكارانی كوردستان له‌مه‌ڕ ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی ده‌سه‌ڵاتی كوردی كه‌ده‌یه‌وێت له‌چوارچێوه‌یه‌كی یاساییدا ڕاگه‌یاندنی كوردی سه‌ركوت بكات و ئازادییه‌كان به‌رته‌سبكاته‌وه.
گروپی ڕۆژنامه‌نووسانی بێسنوری كوردستان
هه‌رێمی كوردستان-هه‌ولێر
سەرچاوە..زانکۆکورد
No comments:
Post a Comment