بەهۆی دانیشتی زۆری منداڵان لەناو ماڵ و سەرقاڵییان بە كۆمپیوتەرو یارییە ڤیدۆییەكانەوە منداڵان توانای جەستەییان لەدەست دەدەن،بەپێچەوانەی نەوەكانی ڕابردوو كە بەردەوام بە یاریكردنی ڕاكردن و سەركەوتن بەسەر دارو درەختەوە سەرقاڵ بون.
لەدوایین توێژینەوەدا كە لەگۆڤاری acta paediatrica بڵاوكراوەتەوە ، ئاماژە بە بابەتێكی زۆر ترسناك دەكات لای منداڵان بەوەی كە نەوەی پێشو و نەوەی ئێستا لەڕوی هێزی جەستەیی بەراورد كراوان دەركەوتوە كە هەمان كێشیان هەیە، بەڵام لەڕاستیدا نەوەی تازە توانای هەستانی بە كارە جەستەییەكان نیە، ئەوەش ئاماژەیە بەوەی كە ڕێژەی چەوری لای نەوەی تازە زیاترە لەنەوەی ڕابردو، ئەوەش ئەنجامێكی مەترسیدارە بۆ سەر دواڕۆژی ئەو منداڵانە.
توێژەروان و پسپۆڕانی وەرزش لەزانكۆی ESSEX ی بەریتانی هەستان بە بەراورد كردنی هێزی جەستەیی بۆ 300 منداڵ.
كۆمەڵەی یەكەم پێك هاتبو لەومنداڵانەی لەساڵانی 98 دا تەمەنیان 10 ساڵ بووە.
لەكاتێكدا كۆمەڵەی دوەم لەساڵانی 2008دا تەمەنیان 10 ساڵ بووە.
توێژەرەوان بۆیان دەركەوت ،كەم بونەوەی جوڵە لای منداڵانی تەمەن 10ساڵ بەڕێژەی لە27% بوە.
دابەزینی هێزی باسكەكان لە 26% بوە.
هێزی گرتن لە7% بوە
لە10 منداڵ یەك منداڵ توانای بەرزكردنەوەی كێشێ خۆی هەبوەو توانای هەبوە لەسەردەستەكانی بوەستێت.
لەكاتێكدا لە20 منداڵی ساڵانی 2008 یەك منداڵ توانای هەستانی بەو كارە هەبوە.
ئەوەی توێژەرەوانی توشی دڵەڕاوكێ كردوە كە ئەو منداڵانە لەڕوی كێشەوە هەمان كێشیان هەیە، بەڵام منداڵانی نەوەی ئێستا لەبری ماسولكەكان كۆمەڵێك چەوری لەلەشیاندا كۆ بۆتەوە، پسپۆڕان پێیان وایە ئەوە ڕاستییەكی مەترسیدار رۆژ بە رۆژ لەزۆر بوندایە لەگەڵ زیاد بونی ئەو كاتانەی كە منداڵ بەسەری دەبات بەرامبەر كۆمپیوتەرو ڤیدۆ
wallapress.

No comments:
Post a Comment