Tuesday, May 24, 2011

مۆبایل کاریگەری لە سەر وەچە خستنەوە و تۆخمی پیاوان دادەنێت


پزیشکانی کەنەدی لە دوایین توێژینەوەکانیان رایانگەیاند، بەکارھێنانی "مۆبایل" دەتوانێت کاریگەری لە سەر توانایی وەچە خستنەوە و توانایی منداڵ بوون و توخمی پیاوان دابنێت.



بە پێی راپۆرتێکی ئاژانسی "یونایتدپرێس" ژمارەیەک پزیشک جەختیان لە سەر ئەوە کردەوە ئەو پیاوانەی کە بە نیازن ببنە خاوەن منداڵ، ئەگەر لە لایەن پزیشکەوە دەستنیشان بکرێن کە ئیسپێرم یان توخمەکەیان باش وکاریگەر نییە، پێوستە بەکارھێنانی مۆبایل کەم بکەنەوە.

دکتۆر رانی شاملول، پسپۆر لە نەخۆشخانەی "ئۆتاوا" لە ئۆنتاریۆی کەنەدا لەگەڵ ھاوکارانی لەو بارەیەوە رایگەیاند: پێدەچێت بەکارھێنانی مۆبایل ببێتە ھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ھۆرمونی تستۆسترۆنی کە لە ناو سوری جستەی مرۆڤ  و لە ئەنجام چیًیەتی ئیسپێرمەکان کەم دەبنەنەوە و ھەروەھا توانایی منداڵ دروستکردن لە پیاواندا کەم دەبێتەوە.

ھەروەھا ئەو تیمە زانایانە لە توێژینەوەکانی خۆیان بۆیان دەرکەوتووە ئەو پیاوانەی بۆ ماوەیەکی زۆر مۆبایل بەکار دێنن، رێژەی " تستۆسترۆن"ی ناو سوری جستەی پیاوان زۆر دەبێت، لە لایەکی دیکەوە  ئاستی ھۆرمونێکی تر کە بە "لۆتینیزینگ" ناسراوە لە ناو لەشی مرۆڤ دا کەم دەبێتەوە.

بە ووتەی پزیشکان، ئەو جۆرە ھۆرمونە رۆلێکی گرنگی لە وەچە خستنەوە و کاریگەری توخمی پیاواندا ھەیە و خاڵی کۆنترۆلی ئەو ھۆرمونە غودەی "ھیپۆفیزە" لە مێشکدا, ئەو شەپۆلە  ئەلێکترۆموگناتیسانەی کە لە مۆبایلدا بڵاو دەبنەوە، دەتوانن کاریگەری دووفاقی لە سەر رێژەی تەرشوحی ھۆرموونەکان و توانایی منداڵبوونی پیاوان دابنێت.

شەپۆلی ئەلێکترۆموگناتیسەکان لە راستیدا دەبنە ھۆی زۆرکردنی ژمارەی خانەکان لە غودەی جنسی پیاوان کە ئەرکی بەرھەمھێنانی ھۆرموونی "تستوسترۆنی" لە ئەستۆیە, لە لایەکی ترەوە ئاستی ھۆرموونی "لۆتینیزینگ" کە لە ژێر کۆنترۆلی غودەی "ھیپۆفیزە" کەمتر دەبێتەوە.

سەرچاوە...پەیامنێر

No comments:

Post a Comment